ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵێنەوەی فیدراڵی رایگەیاند، پێنج تیرۆرسیتیان لە بەغداد و سەڵاحەدین دەستگیرکردووە.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی هەواڵگری توانیان لە هەردوو پارێزگای بەغداد و سەڵاحەدین پێنج تیرۆریستی داواکراو بە ماددەی (4)ـی تیرۆر دەستگیربکەن.
ئەوەش هاتووە، “تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەرپرس بوونە لە یارمەتی لۆجیستی و گەیاندنی زانیاری بە ئەندامانی دیکە لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و بەغداد.