سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشت

ئازار 23, 2023 13:54
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشت
0

لایک

سه‌رۆكى هه‌رێم نامه‌يه‌كى له‌ وه‌زيرى به‌رگريى ئەمریکا پێگه‌يشت، کە تیایدا سوپاسى ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازييه‌ گه‌رمه‌ى رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ له‌ سه‌ردانيدا بۆ هه‌ولێر(ئەربیل)، لێى كرا، هەروەها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێم دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌يدا لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر نووسيويه‌تى، “مايه‌ى خۆشحاڵيم بوو جه‌خت له‌ هێز و گرنگيى هاوبه‌شيى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق بكه‌مه‌وه‌”.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، له‌ نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى، ئۆستن وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ پێزانينى بۆ گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى پابه‌نديى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ تێكشاندنى يه‌كجاره‌كيى داعش، جەختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ هاوكاريى به‌رده‌وامى ئه‌مریکا و هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غداد، بۆ عێراقێكى ئارام و سه‌قامگير و خاوه‌ن سه‌روه‌رى، پێويسته‌.

سێشەممە 7ـی ئاداری 2023، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە.

En az 10 karakter gerekli