ئەمساڵ جامی جیهانی تۆپی پێ لە قەتەر بەڕێوەدەچێت و تائێستا 27 هەڵبژاردەی جیهانی شوێنیان بۆ بەژداریکردن لە جامەکە جێگیرکردووەتەوە و قەتەر بەبۆنەی ئەوەی خاوەن ماڵە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەشداری جامەکە دەکات.
لە کیشوەری ئەوڕووپا: ئەڵمانیا، دانیمارک، فەڕەنسا، بەلجیکا، کرواتیا، سربیا، ئیسپانیا، سویسرا، ئینگلتەرا، هۆڵەندا، پورتوگال و پۆڵەندا بەشداری دەکەن.
لە کیشوەری ئەمریکای ناشوور: ئەرجەنتین، ئیکوادۆر و ئۆرۆگوای بەشدار دەبن.
لە ئاسیا: ئێران، کۆریای باشوور، ژاپۆن و سعودیە بەشداریدەکەن.
لە کەنەداوە: ئەمریکای باکوور و دەریای کاریبی بەشدار دەبن.
لە کیشوەری ئەفریقا: غانا، سنگال، مەغریب، تونس و کامیرۆن بەشداریدەکەن.