ئەنجوومەنى نوێنەران: بودجە ئاڕاستەى وەزارەتەكانی داد و دارایی عێراق کرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجوومەنى نوێنەران: بودجە ئاڕاستەى وەزارەتەكانی داد و دارایی عێراق کرا

ئەنجوومەنى نوێنەران: بودجە ئاڕاستەى وەزارەتەكانی داد و دارایی عێراق کرا

حوزه‌یران 4, 2024 21:04
ئەنجوومەنى نوێنەران: بودجە ئاڕاستەى وەزارەتەكانی داد و دارایی عێراق کرا
0

لایک

بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیعى عێراق، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق خشتەکانی بودجەی فیدراڵی ئاڕاستەی وەزارەتەكانی داد و دارایی عێراق کرد، کە تێیدا پشکى هەرێمى کوردستان-عێراق نزیکەى 21 تریلیۆن دینارە.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەکانی بودجەی 2024ـی پەسەند کرد، کە پێشتر لە لایەن حکومەتەوە رەوانەی ئەنجومەنەکە کرابوو، ئەمڕۆش رەوانەی وەزارەتەكانی داد و دارایی کرد، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی و خستنەبواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەى خشتەکانى بودجە، کۆی گشتیی داهاتی عێراق بە 147 تریلیۆن 836 ملیار دینار دیاریکراوە، بەراورد بە بودجەی 2023 بە 13 تریلیۆن و 200 ملیار دینار زیادیکردووە، داهاتی نەوتی بە 120 تریلیۆن و 496 ملیار دینار دیاریکراوە و داهاتی نانەوتیش بە 27 تریلیۆن و 340 ملیار دینارە.

بەگوێرەى بودجەکە، خەرجییەکان 211 تریلیۆن و 861 ملیار و 312 ملیۆن دینارە، بەراورد بەساڵی 2023 بە 13 تریلیۆن دینار زیادیکردووە، پاش ئەوەی نرخی نەوت لە 70 دۆلار بۆ 80 دۆلار لە بودجەدا پەسەندکرا بەو جۆرە 17 ترلیۆن دینار بۆ کورتهینانی بودجە گەڕایەوە و بەو پێیەش کورتهێنانی بودجە لە 64 ترلیۆنەوە بۆ 47 تریلیۆن کەمبووەوە.

لە بودجەکەدا پشکی خەرجى بەکاربردن و وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان-عێراق بە 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 911 هەزار دینار دیاریکراوە، 14 تریلیۆن و 840 ملیۆن و 223 هەزار دینار خەرجی بەکاربردنە لەو بڕە 11 تریلیۆن و 580 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم دانراوە و بڕیارەکە مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچە خەرجبکرێت، بڕى چوار تریلیۆن و 875 ملیار دینار و 153 ملیۆن دینار پشکى وەبەرهێنانە.

En az 10 karakter gerekli