ئهمڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستانی عێراق، پێشوازی له يان برێم كونسوڵى گشتيى نوێى فهرەنسا له ههرێمى كوردستانی عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.
كونسوڵى گشتيى فەرەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی كوردستانی عێراق پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.