کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاتی ئەنجامدانی تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتت و کاندیدە سەربەخۆکان راگەیاند و دەڵێت، ”سبەینێ لە هەولێر ئەنجامدەدرێت”.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”رۆژی شەممە کە دەکاتە 10ی ئابی 2024، کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لە هەولێر، تیروپشک بۆ ژمارەی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە 26ـی حوزهیرانی ئهم ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی راگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن.