بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هۆشداری دهداته هاوڵاتیان و دهڵێت، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو رەگەزی پیاو و ژن كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن و “سەرنجی خەڵكی رادەکێشن و کامیرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن” و لهو رێگهیهوه ڤیدیۆی هاوڵاتیان تۆماردهكهن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، “ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو رەگەزی پیاو و ژن كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهو كهسانه “سەرنجی خەڵكی رادەکێشن و کامیرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم رێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆمار دەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەکەن”.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، “سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بکەن، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و کەسوکارین، لە فەیسبووک یان ئینستگرام، خۆیان دەکەنە هاوڕێ، پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان کردووە رەوانی دەکەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەکانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەکان، داوای پارەی لێ دەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش بە رێگای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت”.
ئهوهشی خستوهتهڕوو، “داوا دەکەین ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک مەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێتانەوە كردووە”.