سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

تشرینی دووه‌م 10, 2025 12:44
سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت
0

لایک

بڕیارە کاتژمێر حەوتی سبەینێ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ٢٠ ملیۆن عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە.

دوێنێ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٧:٠٠ بەرەبەیان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هێزە جیاوازەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە و دەنگدان کۆتایی هات.

هەروەها بڕیارە سبەینێ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنەدا ٢٠ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە هەشت هەزار و ٧٠٣ بنکە و ٣٩ هەزار و ٢٨٥ وێستگە دەنگ دەدەن، هاوکات زیاتر لە حەوت هەزار و ٧٤٣ کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

هاوکات وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیکردەوە، دەنگدانەکە تا کاتژمێر ٦:٠٠ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، چونکە سندووقە ئەلیکترۆنییەکان لەو کاتەدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دادەخرێن. 

En az 10 karakter gerekli