شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی تەممووزی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم بە میدیکانی راگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
هاوکات سەرچاوەکە راشیگەیاندوە، شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی دارایی عێراق و چەند لایەنێکی دیکە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وردبینی و پێداچوونەوە بە سەرجەم داهات و خەرجییەکانی سەرەتای ئەمساڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لەبارەی وادەی سەردانی شاندەکە بۆ بەغداد سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، “دیار نییە کەی شاندەکە بەڕێدەکەون، چونکە چاوەڕێی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغداین، لەوانەیە ئەمڕۆ بچین، لەوانەشە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانەکە بکرێت”
رۆژی پێنجشەممە 27ـی تەممووزی 2023، شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە و لەراگەیەندراوێکدا شاندی هەرێم رایگەیاند، كۆنووسێكی هاوبهش لهنێوان ههردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ناردنی شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان واژۆ كراوە و “بڕیارە دهست بهجێ تمویلی ههرێمی كوردستان بكرێت.”