ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە و هەندێ لە زیانەکانی ڕۆژی رابردووی خۆی قەرەبووکردەوە.
ئەمرۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ١ دۆلار و ١٣ سەنت بەرزبووەوەو بە ١٠٣ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ١ دۆلار و ٨ سەنت بەرزبووەوە و بە ٩١ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانانی نەوت چاویان لە ئەگەری وەستانی شەڕ و ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.
رۆژی رابردوو هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی ٢٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی بوو.