سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بڕی ٤١٢ ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
بەپێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ لە وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵه‌وه بڕی ٤١٢ ملیار دینار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی مانگی ٩ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
دوێنێش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به خه‌رجكردنی ٣٢٩ ملیار دینار وه‌ك ته‌واوكاری بۆ ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی ٩ی هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌فه‌رمیش سبه‌ینێ نوسراوه‌كه ده‌گاته بانكی ناوه‌ندی له هه‌ولێر و ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، تاوتوێی ئه‌و پارانه ده‌كات كه له‌به‌رده‌ستیدان بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ٩ی مووچه‌خۆران بكات.