دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی وادەی یاسایی پەرلەمان کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی وادەی یاسایی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی وادەی یاسایی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی کەیسی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆببێتەوە.

ئایار 30, 2023 09:06
دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی وادەی یاسایی پەرلەمان کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی کەیسی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی ئایاری 2023 دادگاکە بۆ تاوتوێکردنی سێ بابەتی جیاواز کۆببێتەوە.

یەکێک لەو بابەتانە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان و سکاڵاکە لەسەر رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە.

رۆژی 9ـى تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لە کاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات.

سکاڵاکە بە ناوى سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق پێشکێشکراوە، دوای ئەوەى لەگەڵ سێ سکاڵاى دیکەدا یەکخران کە لەلایەن یوسف محەممەد، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانی کوردستان؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان پێشکێش کرابوون.

En az 10 karakter gerekli