کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

ئه‌یلول 22, 2023 11:52
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە .

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و لە هەندێک ناوچەدا پلەکان کەمێک بەرزدەبنەوە.

کەشناسی راشیگەیاندووە، بۆ سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ و لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت،پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی :38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
سۆران :39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli