وەزارەتی دارایی: بەبێ تەرخانکردنی پارە، ناتوانرێت 10٪ ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی دارایی: بەبێ تەرخانکردنی پارە، ناتوانرێت 10٪ ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە

وەزارەتی دارایی: بەبێ تەرخانکردنی پارە، ناتوانرێت 10٪ ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دانەوەی پاشەکەوتی مووچە ساڵانە پێویستی بە یەک ترلیۆن دینارە.

ئایار 30, 2023 15:13
وەزارەتی دارایی: بەبێ تەرخانکردنی پارە، ناتوانرێت 10٪ ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە
0

لایک

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دانەوەی پاشەکەوتی مووچە ساڵانە پێویستی بە یەک ترلیۆن دینارە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی ئایاری 2023، ، هونەر جەمال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دەبێت ئەو لایەنانەی کە پێشتر و ئێستا لە کابینەی حکومەتدا بوون لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن و بەپێی قەبارەی خۆیان، خۆیان لە کێشەکان نەدزنەوە.”

وتیشی، “ئەو 10٪ی پاشەکەوتەی مانگانە باسی دەکەن، پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دینار و ساڵانە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە، ئەم پارەیە چۆن دابیندەکرێت؟”

سەبارەت بە پاشەکەوت و دیاریکردنی گەڕاندنەوەی 10٪ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری تێدا کرا، هونەر جەمال وتی، “بەبێ هیچ تەرخانکراوێک لە بوودجەدا چۆن جێبەجێ دەکرێ؟ یاخود لە گۆترە چۆن خەرجدەکرێت؟”

هونەر جەمال، باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسای بودجە، هیچ پارەیەک خەرج ناکرێت ئەگەر تەرخانکراوی نەبێت و هیچ گواستنەوەی گوژمەیەک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە ناگوازرێتەوە ئەگەر بە دەق لە یاساکەدا نەهاتبێت، کە ئەمە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا جێگیر کراوە و هەموو ساڵانی رابردووش هەروا بووە.

En az 10 karakter gerekli