کەشناسی: دوای نیوەڕۆ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کەشناسی: دوای نیوەڕۆ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

کەشناسی: دوای نیوەڕۆ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

ئایار 4, 2024 11:24
کەشناسی: دوای نیوەڕۆ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە
0

لایک

بەشى پێشبینى کەشوهەوای هەرێمی کوردستان-عێراق کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2024، بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەش یداوە، ئاراستە با بەرەو باکووری رۆژهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆکەش هاوتای دوێنێ دەبێت، واتە بەشێوەیەکی گشتیی کەشەوهەوای هەرێمی کوردستان فێنک دەبێت.

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن، بەڵام ریژەی باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەراورد بە سەنتەری شارەکان.

هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماری ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دیارکراوە:

هەولێر : 25
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 23
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29

En az 10 karakter gerekli