25 هەزار ئافرەت لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پێشبڕکێی بەهاکانی فەرموودە کرد

25 هەزار ئافرەت لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پێشبڕکێی بەهاکانی فەرموودە کرد

لە پێشبڕکێیەکدا کە لەسەر بەهای فەرموودەکانی پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەربێ لە هەرێم رێکخرابوو، 25 هەزار ئافرەت بەشدارییان تیادا کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
25 هەزار ئافرەت لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پێشبڕکێی بەهاکانی فەرموودە کرد
0

لایک

لە پێشبڕکێیەکدا کە لەسەر بەهای فەرموودەکانی پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەربێ لە هەرێم رێکخرابوو، 25 هەزار ئافرەت بەشدارییان تیادا کرد.

پڕۆژەی (بەهاکانی فەرموودە) کە لەلایەن گرووپێکی خۆبەخشەوە لە ئەستۆ دەگیرێت، وەکو هەموو ساڵێک پێشبڕکێی 100 فەرموودەی رێکخست، بەڵام پێشبڕکێی ساڵی حەوتەم بە جیاوازی ئەوەی کە تەنها ئافرەت تیایدا بەشدارییان کردبوو.

ئامانج لە پێشبڕکێیەکە ئاشنابوونی زیاتر بوو لە ژیانی پێغەمبەرمان و وەرگرتنی ژیاننامەی پێغەمبەرمان وەکو نموونە و بەرجەستەکردنی لە کاروباری رۆژانە بوو.

جێی باسە، تا ئەمڕۆ 70 هەزار کەس بەشدارییان لەو پڕۆژەیە کردووە، ئەمساڵ، 25 هەزار ئافرەت لە سەرانسەری هەرێم بەشدارییان تیادا کرد. کە لە تەمەنی بەشداربووان لە نێوان 9 ساڵ تاکو 66 ساڵ بوو.

لە ئەنجامی پێشبڕکێیەکەدا، زیاتر لە 100 دیاری ئامادەکراوە، کە 20 گەشتی عومرە، 15 کۆمپیوتەر، 10 تەلەفۆنی زیرەک و چەندین دیاری دیکە بە براوەکان پێشکەش دەرێت.