شاندێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەچێتە بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەچێتە بەغداد

شاندێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەچێتە بەغداد

ئاب 30, 2023 14:52
شاندێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەچێتە بەغداد
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی (تەموز/7) و (ئاب/8)ی فەرمانبەران بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٠٢٣/٨/٣٠ ) شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن”.

En az 10 karakter gerekli