بەردی بناغەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە هەولێر داندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەردی بناغەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە هەولێر داندرا

بەردی بناغەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە هەولێر داندرا

ئه‌یلول 17, 2024 14:48
بەردی بناغەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە هەولێر داندرا
0

لایک

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌بێ گوێدان به‌ هیچ قسه‌ی ئه‌ملا و ئه‌ولا، ئێمه‌ هه‌ر ئینشائه‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بین” و ده‌شڵێت، “بینیمان زۆرجار هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا كه‌ رای گشتی چه‌واشه‌ بكرێت و به‌ لاڕێدا ببرێت و وابكه‌ن كه‌ ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ نادیده‌ بگرن یان وابكه‌ن كه‌ لایه‌نی تری پێ به‌رپرسیار بزانن”.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی 15 باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی حكومی له‌ قه‌زای خه‌بات له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، “له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردودا وێڕای هه‌مو كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، هه‌میشه‌ به‌پێی توانا گرنگییان به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ داوه‌، كه‌ ده‌ڤه‌ری خه‌بات شایسته‌ی خزمه‌تی زیاتره‌ و به‌رنامه‌ و پلان و پڕۆژه‌مان بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌یه‌”.

وتیشی، “بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان له‌ كه‌شێكی گونجاودا بخوێنن، پێویستیمان به‌ قوتابخانه‌ی زیاتر و پێداویستیی زیاتری خوێندن هه‌یه‌، پێویسته‌ قوتابخانه‌كانیش بگه‌یه‌ندرێن به‌ ئاستێكی ستاندارد، به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵانی رابردو به‌هۆی بارودۆخی كوردستان و نه‌بونی پلانێكی تۆكمه‌ و ئه‌و هه‌مو فشارانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كوردستان بون، ژێرخانێكی باش بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ دانه‌نراوه‌، بۆیه‌ كارێكی زۆرمان له‌پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته‌ گرنگه‌ پێش بخه‌ین”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “له‌ چوار ساڵه‌ی رابردودا چ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خۆی، چ به‌ هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت، تواندراوه‌ ده‌یان قوتابخانه‌ بنیاد بنرێن و به‌ هه‌زاران قوتابخانه‌ش نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ی بیستم له‌ به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كه‌ 194 قوتابخانه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ دروست ده‌كرێن و 1670 قوتابخانه‌ش نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌م 15 قوتابخانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆش به‌ردی بناغه‌یان بۆ داده‌نرێت، به‌ هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ته‌”.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، “هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه‌، به‌ڵام بینیمان زۆرجار هه‌وڵی ئه‌وه‌ش درا كه‌ رای گشتی چه‌واشه‌ بكرێت و به‌ لاڕێدا ببرێت و وابكه‌ن كه‌ ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ نادیده‌ بگرن یان وابكه‌ن كه‌ لایه‌نی تری پێ به‌رپرسیار بزانن، ئێمه‌ گوێ ناده‌ینه‌ ئه‌و قسانه‌، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌بێ گوێدان به‌ هیچ قسه‌ی ئه‌ملا و ئه‌ولا، ئێمه‌ هه‌ر ئینشائه‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بین”.

En az 10 karakter gerekli