ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی داخراوی یاری منداڵان لە شاری راجکۆت لە ویلایەتی گوجاراتی رۆژئاوای هیندستان روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوەوە تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 24 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 12 کەسیان منداڵن.
ئەوەش خراوەتەروو، لەدوای رووداوەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و رزگاکردنی ئەو کەسانەی کە لە ژوورەوە گیریان خواردبوو.
لای خۆیەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە بە میدیاکانیان راگەیاند، هۆڵەکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە و لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر لە 300 کەس لەو شوێنە بوون و زۆرێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی گیرخواردنیان بووە لەو شوێنە لە ئەنجامی داڕمانی دەرگای چوونەدەرەوەوە.
هاوکات، ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، ئیدارەی ناوخۆی وڵات کار دەکات بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو رووداوەوە زیانیان بەرکەوتووە و لێکۆڵینەوەش دەکەن لە هۆکاری رووداوەکە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا