لە دەنگدانی تایبەت ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە

لە دەنگدانی تایبەت ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە

تشرینی دووه‌م 8, 2025 12:16
لە دەنگدانی تایبەت ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە
0

لایک

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت بە بەشداریی زیاتر لە ١.٣ ملیۆن دەنگدەر، لەوانە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان، لە کاتژمێر ٧ ـی بەیانییەوە دەست پێ دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سبەی یەکشەممە دەست پێ دەکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر ٧ ـی بەیانی تا  ٦ ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، بە بەشداریی ١،٣١٣،٩٨٠ دەنگدەری سەربازی، کە بەسەر ٨٠٩ بنکەی دەنگدان و ٤،٥٠١ وێستگەی دەنگداندا دابەش کراون”.

هەروەها وتەبێژەکە ڕوونیشی کردەوە کە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارەکانیش لە هەمان ڕۆژدا و لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی تا ٦ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، بە بەشداریی ٢٦،٥٣٨ دەنگدەری ئاوارە لە ٢٧ بنکەی دەنگدان کە ٩٧ وێستگەی دەنگدانی تێدایە.

جومانە غەلای جەختی لەوە کردەوە کە کۆمسیۆن “تەواوی ئامادەکارییە لۆجستی و هونەرییەکانی بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت لە کاتی دیاریکراودا تەواو کردووە”، بەڵێنی پابەندبوونی کۆمسیۆنی بە دابینکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی ئارام و بێ کێشە بۆ مسۆگەرکردنی پاکی و شەفافیەتی پڕۆسەکە دا.
 

En az 10 karakter gerekli