ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی دیدارێکدالەگەڵ عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا و ژمارەیەک لە بازرگانانی تورکیا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران عێراق رایگەیاندووە، سودانی پێشوازی لە عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا و شاندی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، و ڕێگاکانی فراوانکردنی هاوبەشی ئابووری و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە.
هاوکات باس لەوەکراوە، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کردەوە، کە پەیوەندییەکی مێژوویی درێژخایەنیان هەیە، هەوڵەکانی تورکیاشی بەرز نرخاند لەبارەی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان.
سودانی ڕایگەیاند، “ئەو سیاسەتەی کە حکومەتی عێراق پەیڕەوی لێدەکات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و هەبوونی سەرچاوە مرۆیی و سروشتییەکان، توانای ئەوەی هەیە ببێتە خاڵی پەیوەندیکردن، و بوارێکی گەشەپێدان و هاوبەشی بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ”. جەختیشیکردەوە لەسەر “گرنگی ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان عێراق و تورکیا، ئەمەش گوزارشت لە خواستی هەردوولا دەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا”.
هاوکات لەراگەیەندراوەکە هاتووە، لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی تورکیا، سڵاوی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە سودانی گەیاند، جەختی لەسەر “رژدی و وردبینی حکومەتی تورکیا کردەوە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان، کە بە ڕێگایەکی گرنگ دەزاندریت بۆ بازرگانی جیهانی، بەتایبەتی بۆ بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت