لیندا تۆماس-گرینفیڵد، نوێنەری هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک ئاگاداری گرووپی چەکداری ڤاگنەر دەکات و دەڵێت: “نیگەرانی ئەو گرووپە چەکداریەین کە لە ژێر دەستی رووسیایە و لە سنووری پۆڵۆنیا جێگیربووە. ئەوان بە بێ فەرمانی رووسیا کار ناکەن و بۆ هەموومان مەترسی دروست کردووە.”
نوێنەری هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش دەکات، کە دەبێت بە روونی ئەوە بزانرێت کە هەر هێرشێکی گرووپی چەکداری ڤاگنەر بۆ رووسیا دەزانین.
لە دوای یاخیبوونەکەی چەکدارانی ڤاگنەر بۆ سەر مۆسکۆ کە کەمتر لە 24 کاتژمێری خایاند، لەگەڵ کرێملین رێککەوتن و پاشەکشەیان کرد بۆ بێلارووس و دەست بە مەشقدانی سوپاکەی ئەو وڵاتەیان کرد.
لایخۆیەوە ماتێوس مۆراویسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا رایگەیاند کە رۆژی شەممە نزیکەی 100 چەکداری گرووپی ڤاگنەر لە سنووری پۆڵۆنیا جێگیرکراوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا