تەرمی گەنجێکی “پارچە پارچەکراو” دۆزرایە و تۆمەتبارەکەش دەستیگیرکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەرمی گەنجێکی “پارچە پارچەکراو” دۆزرایە و تۆمەتبارەکەش دەستیگیرکراوە

تەرمی گەنجێکی “پارچە پارچەکراو” دۆزرایە و تۆمەتبارەکەش دەستیگیرکراوە

ئاب 18, 2023 12:36
تەرمی گەنجێکی “پارچە پارچەکراو” دۆزرایە و تۆمەتبارەکەش دەستیگیرکراوە
0

لایک

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵی كوشتووە، پاشانیش تەرمەكەی پارچە پارچە كردوە و لەناو زبڵدانێك فڕێیداوە.

دەزگای هەواڵگری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی كوشتنێكی قێزەونی گەنجێك بڵاوكرایەوە كە بریتی بو لە دۆزینەوەی ئەندامەكانی جەستەی كەسێكی نەناسراو، كە ئەندامەكانی جەستەی دەرهێنراون پارچە پارچە كراون و پاشانیش لەناو كیسەیەكدا فڕێدراوەتە ناو زبڵدانێك لە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ، تیمێكی هەواڵگری و تەكنیكی پێكهێنرا، بە یاوەری هێزێكی تایبەت، بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەكە، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست و كۆكردنەوەی زانیاری، شوێنی بكوژەكە دیاریكرا و توانرا لە بۆسەیەكدا دەستگیربكرێت، لەئێستاشدا ڕەوانەی دەسەڵاتی لێكۆڵینەوەی كارامە كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان.
رۆژی 6ـی ئەم مانگە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدادی پایتەخت ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ لەناو كیسەیەكدا و لەسەر زبڵدانێكی شارەوانی دۆزرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردبوو، بە پشت بەستن بە كامێراكانی چاودێری دەركەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی كە ئەو كیسەیەی گواستبۆوە سەر بە شارەوانی رەسافە بوو، دوای لێكۆڵینەوەش بێ ئاگایی خۆی دەربڕی كە نەیزانوە لەناو كیسەكەدا چی هەیە بۆیە كردویەتیە ناو حاویەی زبڵدانی شارەوانیەوە.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكردبوو، جەستەی ئەو گەنجە شوێنەواری خنكاندنی پێوەدیاربووە، سكی كراوەتەوە و چەند ئەندامێكی جەستە و ئەندامی زاوزێی لێ دزراوە، لەگەڵ پارچە قوماشێك لە ملی بوە كە بەمەبەستی خنكاندن بەكارهێندراوە.

En az 10 karakter gerekli