سوودانی مەرجی نوێی بۆ پۆستی باڵا راگەیاند

سوودانی مەرجی نوێی بۆ پۆستی باڵا راگەیاند

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نۆ مەرجی نوێی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پۆستە باڵاکان لە عێراق وەربگرن پەسەندکرد.

ئایار 9, 2023 20:44
سوودانی مەرجی نوێی بۆ پۆستی باڵا راگەیاند
0

لایک

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نۆ مەرجی نوێی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پۆستە باڵاکان لە عێراق وەربگرن پەسەندکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی جەختی لەسەر هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرانی گشتی، راوێژکار و بریکاری وەزارەتەکان کردووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند مەرجێکی نوێ بۆ ئەو کەسانە راگەیەندرا کە پۆستە باڵاکانی وەک (وەزیر، وەکیل وەزیر، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتیی) وەردەگرن.

دیارترین مەرجەکانی بەربژێربوون بریتین لەوەی تەمەنی بەربژێر لە 55 ساڵ زیاتر نەبێت، لانیکەم بڕوانامەی زانکۆی هەبێت، پسپۆڕییەکەی لەگەڵ سرووشتی ئەرک و پۆستەکەی گونجاو بێت؛ بەربژێری پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پێویستە لانیکەم 10 ساڵ خزمەتی هەبێت و بۆ پلەی وەزیر، بریکار یان راوێژکاریش پێویستە خزمەتی راستەقینەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باشترە بەربژێری پۆستی بریکاری وەزارەت پێشتر راوێژکار یان بەڕێوەبەری گشتی بووبێت.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی پەسندکرد سەبارەت بە دانەوەی پشکی عێراق لە بانکی نێودەوڵەتی کە تێیدا وەزارەتی دارایی بڕی (26.898.925.642) دینار بدات، ئەمەش دوای پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2023 لەگەڵ رەچاوکردنی نرخی نوێی فرۆشتنی دۆلار لە رێککەوتی داواکارییەکە و دانەوەی پارەکە.

En az 10 karakter gerekli