د.عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە جیهان، نامەیەکی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا کردووە و تێیدا دەڵێت، لەماوەی ڕابردوودا سەلماندتان خاوەنی حیکمەت و شایەنی سەرکردایەتین.
د.عەلی قەرەداغی لە نامەکەیدا دەڵێت، لە ڕوانگەی ئەو بەرپرسیارەتییە مێژووییەی کە لەسەر شانتانە، لەگەڵ ئەو ئەمانەتە گەورەی لە ملتانە لەو قۆناغە مێژووییە، پێتات دەڵێم کە ئێوە خاوەنی حیکمەتن و شایەنی سەرکردایەتی کردنن، دەشڵێت، ئێوە زۆر بە باشی لە مانای دادپەروەری تێدەگەن.
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە جیهان لە نامەکەی بۆ ئەحمەد شەرع دەشڵێت، کۆمەڵگەکە هەمووی چاودێری جموجۆڵەکانتان دەکەن، پشتیوانی هەوڵەکانیشتان دەکەن بۆ ئارامی و ئاسایش، ئاماژەی بەوەشکردووە کە، سەرانی ڕژێمی پێشوو هەوڵی دروستکردن و نانەوەی ئاژاوە دەدەن، داوای لێکردووە کە دان بەخۆی دابگرێت و پێداگر لە وەڵامدانەوەیان بێ ئەوەی کاریگەری لە سەروەری وڵات بکات و زوڵم عەدالەت لەناو نەبات.