بەغداد 400 ملیار دینارى خستەسەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێم

بەغداد 400 ملیار دینارى خستەسەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێم

حوزه‌یران 15, 2023 15:55
بەغداد 400 ملیار دینارى خستەسەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێم
0

لایک

 

بەغداد 400 ملیار دینارى خستە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم، وەزارەتى دارایش دەڵێت رۆژى یەکشەممەى داهاتوو، بە وەزارەتى تەندروستى دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى ئایار دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١٥ ، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوکات وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٦/١٨ بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت”.

En az 10 karakter gerekli