پارتی و گۆڕان لەپیرمام کۆبوونەوە و تاوتوێی مووچەیان کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارتی و گۆڕان لەپیرمام کۆبوونەوە و تاوتوێی مووچەیان کرد

پارتی و گۆڕان لەپیرمام کۆبوونەوە و تاوتوێی مووچەیان کرد

تشرینی یه‌كه‌م 24, 2023 14:53
پارتی و گۆڕان لەپیرمام کۆبوونەوە و تاوتوێی مووچەیان کرد
0

لایک

ئەمڕۆ 24ی 10ی 2023، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان لەپیرمام، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێان بزوتنەوەی و گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستانم ئەنجامدرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، “لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا”.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتمانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە”.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لەنێویاندا مووچەی مووچەخۆران و، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli