• TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق: سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییەی “قەوارەی زایۆنی” بۆ سە ئێران دەكەین

عێراق: سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییەی “قەوارەی زایۆنی” بۆ سە ئێران دەكەین

حوزه‌یران 13, 2025 12:13
0

لایک


حکومەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بە تووندترین شێوە، سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە سەربازییە دەکات کە لەلایەن “قەوارەی زایۆنییەوە” کراوەتە سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی، رێكەوتی 13ـی حوزیەرانی 2025، ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل، پێشێلکارییەکی زەقی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دروست دەکات، بەتایبەتی کە لە کاتی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی عێراقدا هاتووە، “پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسای نێودەوڵەتیدا وەک بینەر نەمێنێتەوە، چونکە پەنابردن بۆ لۆژیکی هێز بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع جارێکی دیکە، هەڕەشەی لەناوبردنی بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکان دەکات.”

حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەیاننامەکانی سەرکۆنەکردن چیدیکە بەس نین، بەڵکو پێویستە هەڵوێستی نێودەوڵەتی وەربگێڕدرێتە سەر هەنگاوی رێگریکارانە و کرداری.

حکومەتی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کۆببێتەوە و رێکاری یەکلاکەرەوە و بەرجەستە بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم دەستدرێژییە، دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونەوەی و گەڕاندنەوەی شکۆی سیستمی یاسایی نێودەوڵەتی. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەگەریش دەرکەوت کە میکانیزمە کارپێکراوەکان لە جێبەجێکردنی ئەم رۆڵەدا بێتوانان، ئەوا پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بە گفتوگۆیەکی جیدی بکات سەبارەت بە دۆزینەوەی چوارچێوەی جێگرەوە کە لێپرسینەوە مسۆگەر بکات و دادپەروەری بسەپێنێت و ئاشتی جیهانی بپارێزێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی باسم عەوادی، حکومەتی عێراق پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بە بنەماکانی سەروەری، بەکارنەهێنانی هێز و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ئاشتییانە.

En az 10 karakter gerekli