ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگهیاند، خوازیارن بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران به تەواوەتی هەڵبوەشێتهوه.
مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هەموو بژاردەکان لەسەر مێزەکەن و کاتی ئەوە هاتووە ئێران بە تەواوی دەستبەرداری خواستی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی بێت”.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، “تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتەقێتەوە و دەچێتە پێشبڕکێی چەکدارییەوە، ئەمە بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت”. سەرەتای ئەم مانگە ترهمپ نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران نوسی بە ئامانجی دانوستانە ئەتۆمییە ئەگەرییەکان، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، “نامەیەکم بۆیان نوسی و تیایدا وتم: تکایە واز لە چەکی ئەتۆمی بهێنن چونکە ئەگەر ناچار بین لە ڕووی سەربازییەوە چارهسهری بكهین ئەوا کارێکی ترسناک دەبێت”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا