سەرۆلکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ئەنجام دا.
بە پێی راگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆککۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا بایدن’دا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، پرسی غەززە، ئاڵوگۆڕی بەندکراوان کە تورکیا سەرپەرشتی کرد و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان قسەیان لەبارەوە کرا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆککۆمار ئەردۆغان رایگەیاند، دەسەڵاتی ناتانیاهو ئاگربەست و ئاشتی ناوێت و ئاماژەی بەوەشدا کە دیمەنەکانی ناو کۆنگرێس تورکیا و جیهانی تووشی شۆک و نیگەرانی کرد و راشیگەیاند، تیرۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە گورزێکی کوشندە بوو بۆ سەر هەوڵەکانی ئاگربەست و جەختیشی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل دەیەوێت ئاگری غەززە بەهەموو ناوچەکەدا بڵاوە پێ بکات.
سەرۆککۆمار ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت بۆ پەرەسەندن بەو پەیوندییانە ئەنجامی داوە و بەردەوامیش دەبێت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەروەها سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی سەرۆککۆمار ئەردۆغانی کرد کە هەوڵ و تواناکانی ئەو بووە هۆی ئەوەی کە ئاڵوگۆڕی بەندکراوان بێ کێشە جێبەجێ بکرێت.