زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکران

زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکران

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023ـی پەسەندکرد.

ئایار 15, 2023 22:04
زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکران
0

لایک

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023ـی پەسەندکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی ئایاری 2023 بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی ماددەی دووەم و بڕگەکانی پەیوەست بە میکانیزمی کەمکردنەوەی کورتهێنان لە ڕێگەی ئەو زیادەیەی کە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتەکانی دیکەوە بەدەستدێن، ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بڕگانەی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە لە ڕێگەی بەخشین و قەرزەوە پارەیان بۆ دابیندەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنەی دارایی بەدواداچوونی بۆ دیراسەکردنی میحوەری یەکەم کرد، لەسەر قەرزی بەردەوام بەمەبەستی دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان لە وەزارەت و پارێزگاکان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتوەکان و پاڵپشتیکردنی بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و وزە، جگە لە میحوەری دووەم لەسەر دابینکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی بەپێی ڕێککەوتنی چوارچێوە (عێراق-چین) بەپێی قەرزکردن بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی وزە و پڕۆژەکانی پەروەردە بۆ بنیاتنانی هەزار قوتابخانەیەکی نموونەیی، پڕۆژەی ستراتیژی، گەشەپێدان کە لەگەڵ کارە لەپێشینەکانی حکومەتدا بگونجێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، لیژنەکە بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی میحوەری سێیەم (قەرزی نوێ) سەبارەت بە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەکانی ئاو، پڕۆژەکانی وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی دامەزراندنی سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان، پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی پارە بەمەبەستی دروستکردنی وێستگەی نوێ لەژمارەیەک ناوچە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لیژنەی دارایی دەنگدانی لەسەر ماددەکانی (3-4) دواخست، هاوکات دەنگدان لەسەر ماددەی پێنج لە بڕگەی سێیەم ئەنجامدرا، کە بریتییە لە سنوردارکردنی خەرجکردنی پارە تەرخانکراوەکان لە حیساباتی سەرەکی خەرجی و خەرجییەکانی ساڵی پڕۆژە پەسەندکراوەکان لە چوارچێوەی بودجەی گشتی فیدڕاڵیدا.

هەروەها لیژنەکە دەنگی لەسەر ماددەی شەش داوە کە پەیوەندی بە دەسەڵاتی گواستنەوەی نێوان یەکەکانی خەرجکردنەوە هەیە، هەروەها ماددەی حەوت کە تایبەت بە خەرجییە فریاگوزاریەکان، ماددەی هەشت سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو داهاتانەی کە وەک داهات بۆ بودجەی گشتی فیدڕاڵی دیاریکراون، ماددەی نۆ سەبارەت بە تەرخانکردن بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان، ماددەی 10 لە دۆسیەی پەسەندکردنی جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، ماددەی 11 سەبارەت بە داهاتی باج و رسوماتی ئۆتۆمبێل بۆ گەنجینەی دەوڵەت، هاوکات ئەندامانی لیژنەی دارایی دەنگدانیان لەسەر ماددەکان (12-13-14-15-16) دواخست، بە مەبەستی رەچاوکردنی لێکۆڵینەوە و تێبینییەکان، لەکاتێکدا دەنگیاندا لەسەر ماددەکانی 17 و 18ی پرۆژەیاساکە.

En az 10 karakter gerekli