سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە میسر و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی نیسانی 2023، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە لە میسر و لەلایەن حەنەفی جەبەلی، سەرۆکی پەرلەمانی میسر پێشوازی لێکرا.
بڕیاریشە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر و بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.