24 كەس لە ماردین بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • 24 كەس لە ماردین بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

24 كەس لە ماردین بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
24 كەس لە ماردین بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری ماردین ـی تورکیا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە 24 کەس گیانی لەدەستدا و 23 کەسیش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی لە چواردەوری رووداوەکە کۆدەبنەوە و دواجار بارهەڵگرێک بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدەدات و خەڵکە کۆبووەکە دەشێلێت.

دوا بەدوای رووداوەکە رەجەب تەیب حەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانیی خۆی بەهۆی رووداوەکەوە دەربڕی و رووداوەکەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن لەقەڵەمدا.

ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت هەر ئەمڕۆ لە شاری غازی عەنتاب ـی تورکیا بەهۆی رووداوێکی دیکەی هاتووچۆوە 16 کەس گیانیان لەدەستدابوو.