دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 23:06، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، “له ژماره‌یه‌ك میدیا و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن وا بڵاوكرایه‌وه گوایه به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لای خۆمانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌ما و ناڕاسته و هیچ هێرشێك ڕوی نه‌داوه و هیچ درۆنێكیش نه‌خراوه‌ته خواره‌وه”.
پێستریش گروپە چەکدارەکانی سەر بە “المقاومه الاسلامیه فی العراق” رایانگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزی هاوپەیمانان لە هەریر و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت