پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانی بۆ یەك مانگ درێژکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانی بۆ یەك مانگ درێژکردەوە

پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانی بۆ یەك مانگ درێژکردەوە

ئایار 10, 2024 12:28
پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانی بۆ یەك مانگ درێژکردەوە
0

لایک

پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا پاڵپشت بە ماددەی 58ـی دەستووری عێراق بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم و دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان وەرزی یاسادانانی دریژکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە پشت بەستن بە ماددەی 58ـی دەستووری عێراق و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق وەرزی یەکەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بڕیاردان لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا.

باس لەوەشکراوە، درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیارانی عێراق بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان-عێراقە، و رۆژی 9ـی ئایار یەکەم خوێندنەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە حکومەتى عێراق بە نیازە بەمزووانە پرۆژەیاساى هەموارى بودجە رەوانەى پەرلەمان بکات بۆ ئەوەى پەسەند بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ئاماژەیەکى داوە بە پەرلەمان، ئەوەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەوەى پەرلەمان وەرزى یاسادان درێژ بکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli