ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی عێراق، بەهۆی ئەو كێشانەی لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ڕووبەڕووی هاووڵاتیان بوونەتەوە ، بڕیاری دا تا رێکەوتی 1ی 8ی 2025 ماوەكەی درێژ بكاتەوە.
یەكێك لەو كێشانە، جیابوونەوەی هاوسەرانە لە یەكتری و هیچ پەیوەندییەكیان نەماوە، نازانن چۆن فۆرمەكە پڕ بكەنەوە، چونكە فۆرمی خۆراكیان جیا نەكردۆتەوە.
ڕاشیگەیاند “بەهۆی چەندان كێشەی دیکەی لە نەشتەرگەری جوانكاری و كێشەی مۆبایلەكانیان بەهۆی دابەزاندنی چەند بەرنامەیەك بۆیە، بەڕێوەبەرایەتیی فۆرمی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات.”
لە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل) بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دوو هەزار و 297 بریکاریی ئارد و خۆراک هەن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 29ی ئایاری 2025، ئەپڵیکەیشنی خۆراک لە هەولێر (ئەربیل) بەفەرمی کاراکرا و لە هەرێمی کوردستان – عێراق نزیکەی هەشت هەزار بریکاریی ئارد و خۆراک هەن، کۆی گشتی پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن، بەڵام ئێستا بەهۆی چەند گرفتێکی هاوسەران و جوانکاری ئەو پرۆسەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگیراوە.