وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

حوزه‌یران 10, 2025 20:59
وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی وەستانی وێستگەکانی کارەبا بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، ئەو وێستگانەی کارەبا کە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە لەکار وەستابوو، حکوومەتی فیدراڵ سووتەمەنی پیویستی بۆ دابینکردن لەگەڵ شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەران.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تییدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێويست لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت، هاوکات لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی.

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی کارەبای ئەو وێستگانە دوورە لە ڕاستی و هەر کاتێک سوتەمەنیی پێویست لە لایەن حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.

En az 10 karakter gerekli