ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر غەززە قبوڵ ناکرێت

ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر غەززە قبوڵ ناکرێت

ئازار 19, 2025 16:57
ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر غەززە قبوڵ ناکرێت
0

لایک


بەڕێوەبەری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی ئاگادارکردوەتەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر غەززە “قبوڵ ناکرێت”، دوای شەپۆلێکی بۆردومانی ئیسرائیل کە بە قورسترین بۆردومان داده‌نرێت لە دوای ئاگربەستەکەی 19ی 1ی ئه‌مساڵدا.

کایا کاڵاس، بەڕێوەبەری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، له‌ گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی پرسیوە و دەڵێت، “بۆچی ئەم کارە دەکەیت؟”، ئاگاداریشی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ی “قبوڵ ناکرێت”، بە تایبەتی ئاماژەی بە “لەدەستدانی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی” کردووە.

ئەو قسانەی کالاس دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی شەڕی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند، هەروەها لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا هێرشی توندوتیژی دەستپێکرد و سەدان فەڵەستینی بە یەکجار کوژران.

میسر داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کردوه‌ کە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی “دەستبەجێ” هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕابگرێت.

بەدر عەبدول ئاتی، وەزیری دەرەوەی میسر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپی جەختیکردەوە له‌ “پێویستی ئەوەی یەکێتی ئەوروپا فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەستدرێژیەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە ڕابگرێت”.

هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە “لایەنەکان خۆیان بگرن بۆ ئەوەی دەرفەت بە نێوەندگیرییەکان بدرێت هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی تەواو بکەن”.

En az 10 karakter gerekli