کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند

ته‌مموز 2, 2024 12:36
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند
0

لایک

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 39
دهۆک : 39
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 43

En az 10 karakter gerekli