نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 20ـی ئابی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد.

ئاب 20, 2023 23:41
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد
0

لایک

شاندەکە‌ له‌ جەنەرال ماتیۆ ماكفارلان فەرماندەی پێشوو و جەنەرال جۆول ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و کونسولی گشتیی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوو.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: “له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ جه‌نه‌رال ماكفارلان فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا دووپات كرده‌وه‌ بۆ ڕۆڵى له‌ فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش”.

سەرۆکی هەرێم هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌دا بۆ جه‌نه‌رال ماكفارلان خواست و به‌خێرهاتنى جەنەرال ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕى.

له‌ دیداره‌که‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و کێشه‌کانی تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که‌‌ ده‌ربڕی.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.

تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

En az 10 karakter gerekli