وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پتر له شه‌ش ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بەفەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( 6،600،000) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەکات.
ده‌قی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەفەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( 6،600،000) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەکات ، پێویستە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەکانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە کوالێتی نەوتی دابین‌کراو بۆیان ، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سروشتییەکان . هەروەها پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەند بن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە(٥٦١)لە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٢چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانەوە هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
4ی 10ی 2023
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت