نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکووک بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، “هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى گرتنه‌به‌رى رێكارى خێراى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى كه‌ركووك و رێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكى تێكدانى پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايشى شاره‌كه و هاووڵاتييانى.”
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى دۆخى كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئيمشهو، شه‌ممه 2023/9/2 به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى كه‌ركووكيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى گرتنه‌به‌رى ڕێكارى خێراى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى كه‌ركووك و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكى تێكدانى پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايشى شاره‌كه و هاووڵاتييانى.
هه‌ردوولا داكۆييان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ لايه‌نه ئه‌منييه‌كانى شاره‌كه، بێ جياوازى ئارامى و سهقامگيريى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بپارێزن و ڕێگه له پشێوى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى ئه‌منيى شاره‌كه بگيرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون و لێپێچينه‌وه‌ى ياسايى به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران بكرێت كه له شه‌هيد و بريندارى لێكهوتهوه.
سوودانی و مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
هاوکات، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا وێرای تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای کەرکووک، ھەروەھا جەختیان کردووەتەوە لەسەر چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ ڕێکریکردن لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی شاری کەرکووک و ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە یاسا بسەپێنرێت لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بۆ پاراستنی ئاشتی مەدەنی و بەردەوام بوونی ژیانی ئاسایی بۆ خەڵکی پارێزگاکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەوبارەیەوە، محەمەد شیاع سوودانی دووپاتی کردووەتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی ھاووڵاتییەک و برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتییەکی دیکە لە کەرکووک.