ئەنجومەنی وەزیران له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، زه‌وی و داشكاندنی قەرزەكانی بڕیاریدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، زه‌وی و داشكاندنی قەرزەكانی بڕیاریدا

ئەنجومەنی وەزیران له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، زه‌وی و داشكاندنی قەرزەكانی بڕیاریدا

ئازار 27, 2024 14:30
ئەنجومەنی وەزیران له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، زه‌وی و داشكاندنی قەرزەكانی بڕیاریدا
0

لایک

لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران بڕیاردراوە دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى دوو بکرێت و  لیستى دابەشکردنى موچەى مانگى سێ-ش دەستپێبکات.

سەرچاوەیەکى باڵا لە ئەنجومەنى وەزیران بە دیجیتاڵ میدیاکانی راگەیاند؛ لە کۆبوونەوەکەیدا ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بکرێت بۆ مانگى دوو.

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە دواى دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو دەست بە ئامادەکردنى لیست دەکرێت بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى سێ-ى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم.

یەکێکى دیکە لە بڕیارەکان کە ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا داویەتى ئەوەیە؛ کە دابەشکردنى زەوى بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانى سودمەندنەبوو دەست پێدەکات.

شایەنی باسە بەپێی بڕیارێکی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبون لە 20%ـى قەرزى ئاو و کارەبا و هاتووچۆى هاوڵاتییان دەکرێت، ئەمە جگە لەوەى کۆمەڵێک بڕیارى دیکە دراوە و پاش کەمێکى دیکە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى دەکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli