پیاوانی ئایینی تورکمان پاڵپشتی هاوپەیمانێتی جومهوور دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پیاوانی ئایینی تورکمان پاڵپشتی هاوپەیمانێتی جومهوور دەکەن

پیاوانی ئایینی تورکمان پاڵپشتی هاوپەیمانێتی جومهوور دەکەن

ئایار 9, 2023 10:12
پیاوانی ئایینی تورکمان پاڵپشتی هاوپەیمانێتی جومهوور دەکەن
0

لایک

پیاوانی ئایینیی تورکمان لە کەرکووک، داوایان کرد لە هەڵبژاردنەکانی خولی 28مینی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە لە 14ی ئایار بەڕێوەدەچێت پاڵپشتیی هاوپەیمانێتی جومهوور بکرێت.


ئەسعەد رەشید، باسی لەوە کرد کە لە رووی ئایینییەوە مافی دەنگدانی موسڵمانان ئەمانەتێکە و دەبێت ئەو ئەمانەتە بەو شوێنە بدرێت کە شایەنێتی و وتی: “داوا دەکەین دەنگ بە هاوپەیمانێتی جومهوور و سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بدرێت کە لە ماوەی 20ساڵی رابردوودا تورکیای لە چەرخێکەوە بۆ چەرخێکی دیکە بەرەوپێش بردووە”.


موراد ئەسعەد رەشید،جەختی لەوە کردەوە کە ئاواتەخوازن ئەردۆغان کە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا لە پێناو خۆشگوزەرانی بۆ تورکیا و ئاشتی بۆ ناوچەکە قوربانیی زۆری داوە هەڵبژاردنەکان بباتەوە و گوتی: “ئیتر تورکیا و ئەردۆغان بوونەتە سیمبولی ئاشتی بۆ تەواوی جیهانی ئیسلامی”.


ئەندامێکی دیکەی کۆمەڵەکە بەناوی مەعروف ئەلحوسەینی، هەڵبژاردنەکانی بە ئاهەنگێکی دیموکراسی وەسفکرد و رایگەیاند کە رووداوێکی ئاسایی نییە و گوتی: “بردنەوەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن هاوپەیمانێتیی جومهوور وەکو سەرکەوتنێکە بۆ جیهانی ئیسلامی”.

En az 10 karakter gerekli