بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە کێڵگەی حەسیرە دەستیپێکردەوە و رۆژانە 65 تانکەر دەنێردرێت بۆ خورمەڵە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 05-04-2023، دوای هەشت رۆژ وەستان، دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە دەستیپێکردەوە و ئێستا دوای دەرهێنان بە تانکەر نەوت دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی بازیان.
جێی باسە، بەهۆی نەکرانەوەی بەندەری ڤەیهان لە تورکیا، نەوتەکەی حەسیرە ناگوازرێتەوە بۆ خورمەڵە، بەڵکو دەچێتە بازیان و لەوێ دەپاڵێورێت بە مەبەستی بەکارهێنانی لە بازاڕەکانی ناوخۆ.