بانکی ناوەندی عێراق ئه‌مڕۆ 238 ملیۆن و 779 هه‌زار دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
بانکی ناوەندی عێراق خشته‌ی خستنه‌ڕووی دۆلاری بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30-03-2023 بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، 238 ملیۆن و 779 هه‌زار و 568 دۆلاری فرۆشتووە، كه 189 ملیۆن و 379 هه‌زار و 568 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بووه و 49 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی نه‌قد بووه.
ئه‌و بڕه‌ش به‌راورد به رۆژانی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌های دۆلاری دابه‌زاند و 100 دۆلار گه‌یشته 152 هه‌زار و 500 دینار.