لە ئاکامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا، پێنج کەس لە سەر رێگەی قەزای بەردەڕەش گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆپترایەکی تایبەت و تانکەرێک روویدا.
روونیشیکردەوە ڕووداوەکە لە سەر رێگەی سەرەکی بەردەڕەش-کەلەک روویداوە و بە هۆیەوە پێنج کەس کە سێ ژن و منداڵێک و پیاوێکن، گیانیان لەدەستداوە.