بەگوێرەی بڵاوکراوەی پەرلەمان هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەست دەکاتەوە بە دانیشتنەکانی.
پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنەکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی بڵاوکراوەکە رۆژی شەممە 15ی تەمووز و و رۆژی دووشەممە 17ی تەمووز دانیشتنەکان دەست پێدەکاتەوە و لەو دوو رۆژەدا خوێندنەوە بۆ 12 پڕۆژەیاسا دەکرێت
لە بڵاوکراوەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، لە دانیشتنی رۆژی شەممەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ حەوت پڕۆژەیاسا دەکرێت و لە رۆژی دووشەمەشدا خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژەیاسا دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەوە لە 12ی مانگی حوزەیرانى رابردوو، پەرلەمانی عێراق کۆنەبووەتەوە و دانیشتنی رۆژی 15ی تەمووز دەبێتە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقەوە.