وادەی جێبەجێکردنی یاساى بودجە راگەیەندرا

وادەی جێبەجێکردنی یاساى بودجە راگەیەندرا

ته‌مموز 27, 2023 17:13
وادەی جێبەجێکردنی یاساى بودجە راگەیەندرا
0

لایک

ئەندامێکى لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایدەکات؛ لە چەند رۆژى داهاتوودا یاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

محەمەد نورى، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە؛ رێنماییەکانى یاساى بودجەى سێ ساڵى داهاتوى عێراق گەیشتوەتە ئەنجومەنى راوێژکارى و لە چەند رۆژى داهاتوشدا رێڕەوى جێبەجێکردن وەردەگرێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە کە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق چەند لیژنەیەک بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عێراق پێکهێنراوە و دەشڵێت: پەرلەمانیش دەکەوێتە بەردەم لێپرسراوێتییەکى گرنگ لە چاودێریکردنى هەنگاوەکانى جێبەجێکردن و جوڵەى پارە و خزمەتگوزارییەکان و کارکردن لە بەردەوامیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

هاوکات پێشتریش سالم عەنبکى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران سەر بە هاوپەیمانێتى فەتح رایگەیاندبوو، لە چەند رۆژى داهاتوودا یاساى بودجەى عێراق دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

En az 10 karakter gerekli