مەسرور بارزانی: هیوادارم مامۆستایان بگەرێنەوە قوتابخانەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: هیوادارم مامۆستایان بگەرێنەوە قوتابخانەکان

مەسرور بارزانی: هیوادارم مامۆستایان بگەرێنەوە قوتابخانەکان

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2023 11:15
مەسرور بارزانی: هیوادارم مامۆستایان بگەرێنەوە قوتابخانەکان
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “قوتابییان بەر لە خوێندن دەبێت پەروەردەبکرێن و هیوادارم مامۆستایان بگەرێنەوە قوتابخانەکان”.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدیی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە و، دواتر وتارێکی پێشکەشکرد.

مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، “قوتابخانه‌ ته‌نها فێركردنی خوێندن نییه‌، به‌ڵكو په‌روه‌رده‌كردنیش كه‌ قوتابی دێته‌ قوتابخانه‌ ده‌بێت فێری ئه‌وه‌ بێت كه‌ دواتر چۆن له‌ ژیاندا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گرفته‌كانی رۆژگار بكات، یه‌كه‌م وانه‌ش له‌ مامۆستاكه‌ی فێرده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ پێویسته‌ كه‌شێكی گونجاو، قوتابخانه‌ی رێكوپێك بۆ قوتابییه‌كان درووستبكات”.

وتیشی، “ده‌زانم كه‌مووكورتیمان هه‌یه‌ له‌ زۆر شوێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ریه‌تی و له‌ توانایدایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ قوتابخانه‌ی نوێ درووستبكه‌ین یان ئه‌و قوتابخانه‌ی كه‌ هه‌ن نۆژه‌نیان بكه‌ینه‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا زۆر له‌و قوتابخانانه‌ نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك قوتابخانه‌ی نوێ دروستكراون، به‌ڵام دیسان ئێمه‌ پێویستیمان به‌ زۆر قوتابخانه‌ی زیاتر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بین”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پاڵپشتی ئەو مامۆستایانە دەکات کە تاوەکو ئێستا نەچوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن و داوای مافەکانیان دەکەن، وتیشی، حکومەتی هەرێم بەرپرس نییە لە دواکەوتنی مووچەکانیان.

باسی لەوەشکرد، دەبێت رووی رەخنەکانمان لەو لایەنەبێت کە هۆکارە بۆ بڕینی مووچەکانیان یان دواخستنی مووچەکانیان؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە و زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین کات مووچەکانیان بۆ دابین بکات و بەردوامیش دەبین بۆ ئەوەی بە یەکەوە داوای مافەکانی مامۆستایان و هەموو فەرمانبەرانی تری خەڵکی کوردستان بکەین.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، “به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌ن سواری شه‌پۆله‌كه‌ بون و یاری به‌ هه‌ستی مامۆستا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا هانی مامۆستایان ده‌ده‌ن كه‌ نه‌یه‌نه‌وه‌ بۆ پۆله‌كان و قوتابخانه‌كان، ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان بڕیووه‌ له‌ قوتابییه‌كان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌هیچ جۆرێک شیاو نییه‌، قوتابیی پێویسته‌ یه‌كه‌م وانه‌ كه‌ له‌ مامۆستا فێر بێت، وانه‌ی كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامبوونه‌، ده‌بێت یارمه‌تیی یه‌كتر بده‌ین بۆئه‌وه‌ی قوتابیانی ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فێری خۆشه‌ویستی بن، فێری كۆڵنه‌دان بن”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، “بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین مافی هیچ مامۆستایەک بفەوتێت و هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە، هیوادارم مامۆستایان بگەڕێنەوە قوتابخانەکان.”

 

En az 10 karakter gerekli